بایدن: حکومەتەکەمان وەک ئەمریکا هەمەجۆرە

لڤین:
لە یەکەم کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتدا سەرۆکی ئەمریکا ستایشی فرەیی لەناو حکومەتدا کرد وتی، هەمەجۆر و ورد نوێنەرایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات .
جۆ بایدن وتیشی “ئەمە یەکەمجارە لەمێژووی ئەمریکادا حکومەت لەئەمریکا دەچێت” ئێمە بەڵێنمان دابوو کە دەیکەین و ئەنجاممان دا، سوپاسی ئەنجومەنی پیرانی کرد بۆ ئەوەی بە خێرایی کاندیدە ” مێژوویی ” یەکانی پەسەندکردووە.
ئە وتیشی زەحمەتە بڕوا بکەین، بەڵام حکومەتەکەمان یەکێکە لە خێراترین کابینە پێکهێنراوەکان، ئەوەش دوای ئەوە هات کە ٢٢ی ئازار کۆتا کاندیدانی کابینە حکومەتەکەی پەسەندکرا.
لەنێو ئەندامانی کابینەکە، لۆید ئۆستن، یەکەم وەزیری بەرگری ڕەش پێستە، بیت بوتیجیج، یەکەم ئەندامی کابینە لە هاوڕەگەزبازان، دێب هالەند، سکرتێری یەکەمی ئەمریکییە ڕەسەنەکان و کاملا هاریس جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار .