بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی بۆ روونبکەنەوە تەندەرێک لە کۆمپانیایەک دەسێندرێتەوە

لڤین:

کۆمپانیای گازپرۆمی رووسی تەندەرێک لە کۆمپانیایەک دەسێنێتەوە و کۆمپانیاکەش دەڵێت بەبێ ئاگاداری ئێم بووە و نازانین بۆ لێمان وەرگیراوەتەوە و دراوە بە کۆمپانیایەک کە لە ژرخی تەندەرەکاندا سێهەم نرخ بووە.

کۆمپانیای جیهانگیر لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت ئێمە براوەی تەندەری گواستنەوەی نەوتی خاوی حەسیرە بۆ کێڵگەی خورمەڵەین بەڵام لەلایەن کۆمپانیای گازپرۆمەوە تەندەرەکە دراوە بە کۆمپایایەکی دیکە.

كۆمپانیاكە ئامادەیی خۆی گواستنەوەی  نەوتەکەی دەربڕیوە و دەڵێت لە هەموو رووەکانەوە ئامادەکاریمان کردووە و بەڵام لە ٢٩ی مانگی رابردوو بە ئیمەیلێک ئاگاداركراینەوە كە تەندەرەكە دراوە بە كۆمپانیانیكی تر كە لە نرخدا سێەم كۆمپانیایە.

کۆمپانیای جیهانگیر ئەوەشی راگەیاندووە: بە ئامادەكاری تەواوەوە بەشداری پرۆسەی تەندەرین بوین‌و سەركەوتوو بوین تێیدا، كەمترین نرخمان پێشكەش كردووە كە 16.90 دۆلار بوو بۆ هەر تەنێك.

لە بەشێکی دیکەی روونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە کە گەندەڵی ئیداری‌و كارگێڕی بەڕێوەبٍردن گەیشتووەتە كۆمپانیا بیانییەكان، داواشمان لە كــۆمپانیای گازپرۆم كردوە روونكردنەوەی پێویستمان پێبدات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button