کارگەی سەهۆڵەکەی شەقامی سەهۆڵەکە رووخا

لڤین:

دوای ئەوەی بەمەبەستی بینای بازرگانی بەشێكی كارگەی سەهۆڵەكەی سلێمانی ڕووخێندرا ئەمڕۆ هەینی بەهۆی كاركردن تیادا تەواوی كارگەکە ڕوخا.

بە هۆی هەڵكەندنی زۆری ئەو بەشەی زەوییەكەوە کە ماوەی  مانگێک دەبێت لەلایەن خاوەنەکەیەوە بە مەبەستی گۆڕین و بەکارهێنانی بۆ پڕۆژەیەکی بازرگانی ئەمڕۆ بەشەکەی دیکەی کارگەکە رووخا و زیانی بەماڵێكی تەنیشتی كارگەكەش گەیاند.

کارگەی سەهۆڵەکە ساڵی ١٩٦١ دروستكراوە، سەقامە سەرەکیەکەی نزیکیشی بە ناوی ئەو کارگەیەوە ناوی دەهێندرێت بە شەقامی سەهۆڵەکە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button