ئاسایشی سلێمانی لەسەر دەستگیرکردنی هاوڕەگەزبازەکان روونکردنەوە دەدات

لڤین:
ئاسایشی سلێمانی روونکردنەوە لەسەر دەستگیرکردنی ئەو کەسانە دەدات کە وەک هاوڕەگەزباز دەناسرێن و دەڵێت مەبەستیان هیچ چین و توێژێکی تایبەت نەبووە.
لەروونكردنەوەیەكدا ئاسایشی سلێمانی لەبارەی هەڵەمەتەکەی شەوی رابردوویان دەڵێت “شەوی رابردوو، ھەینی ١/٤، ھێزەكانمان ھەڵمەتێكیان دەستپێكرد بۆ نەھێشتنی دیاردەی لەشفڕۆشی لە یەكێك لەناوچەكانی سلێمانی لەسەر داوای زۆرێك لە ھاوڵاتیانی ئەو گەڕەكەی كە دیاردەكەی تێدا زۆر بوبوو و ببوە ھۆی بێزار كردنیان”.
ئاسایش ئەوەشی روونکردووەتەوە “ھێزەكانمان ھەڵمەتێكیان ئەنجامدا تەنھا بۆ نەھێشتنی ئەو دیاردەیە و مەبەست و ئامانجمان ھیچ توێژ و چینێكی تر نەبووە بۆ ئاگاداری ھەموو لایەك”.
ئەوس دوای ئەوەهات کە شەوی رابردوو بڵاوکرایەوە کە هێزە ئەمنیەکان دەستیانکردووە بە دەستگیرکردنی هاوڕەگەزبازەکان و چەند کەسێکیان لە گەڕەکی سەرچنار دەستگیرکردووە.