قەیس خەزعەلی: ئیمارات کار دەکات بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی عێراق و ئیسرائیل

لڤین:

ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق رایگەیاند، ماوەیەكە دەسەڵاتدارانی ئیمارات لە رێگەی چەند كەسایەتییەكی ئەمنی و ئیداری، كار لەسەر ئەو ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق و ئیسرائیل دەكەن.

قەیس خەزعەلی، لە كۆنگرەی ساڵانەی هۆزەكانی باشوور بە بۆنەی ساڵیادی راپەڕینی شەعبانیە، رایگەیاند: بەنهێنی هەوڵێك هەیە بۆ هاندانی عێراق بە ئاراستەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسڕائیل، ئێستا كەسانێك ئەو قسانەی منیان بەلاوە سەیرە، بەڵام بەمزوانە دەیبینن

کۆنگرەکە کە لە قەزای سوق شیوخ لە پارێزگای زیقار بەڕێوەدەچوو تایدا خەز عەلی وتیشی “ماوەیەكە دەسەڵاتدارانی ئیمارات لە رێگەی چەند كەسایەتییەكی ئەمنی و ئیداری، كار لەسەر ئەو پڕۆژەیە دەكەن”.

ئاماژەی بەوەشکر کە ئەگەر هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق بەو شێوەیە و بەو میكانیزمە كرا، كە ئیمارات توانی هەژموونی خۆی بسەپێنێت، ئەوە كۆنتڕۆڵی تەواوی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دەكات، چونكە هەموو ئەو جومگانەیان كۆنتڕۆڵكردووە، كە دەتوانن یاری بە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button