شاندی هەرێم چۆن دەسەڵاتی رێککەوتنیان لە بەغداد پێدرا؟

لڤین: تایبەت
شاندی هەرێم کە سەرەتای سەردانەکانیان بۆ بەغداد هیچ دەسەڵاتێکیان نەبوو بۆ هەموو بابەتێک دەبوو بگەڕانایەتەوە بۆ سەرۆکی حکومەت، بەڵام دوای تویتێکی هاوسەرۆکی یەکێتی کە مەسعود بارزانی پشتیوانی دەکات مەسرور بارزانی دەسەڵات دەدات بە شاندەکە.
پڕۆژە بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ بە زۆرینەی دەنگی پەرلەماننتارانی عێراق رێپەڕی، سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی بەشداربووی حکومەتی هەرێمیش خۆیان بە خاوەنی رێککەوتنەکە دەزانن، بەشێک لە میدیاکانیش هێرشیان بۆسەر لایەنەکانی دیکە دەستپێکردووە.
لەگەڵ هێرشی میدیاکانی نزیک لە سەرۆکی حکومەت، سەرچاوەیەک لە یەکێتی نیشتیمانی بە (لڤین)ی راگەیاند، شاندی حکومەتی هەرێم لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا ١٠ جار چووەتە بەغداد و بە سەدان کۆبونەوەی ئەنجامداوە، بەڵام لە سەرەتاوە کۆبوونەوەکان بێ ئەنجام کۆتاییان دەهات تا ئەو کاتەی هاوسەرۆکی یەکێتی ئاشکرایکرد کە شاندی هەرێمی کوردستان دەسەڵاتی بڕیاردانیان نییە.
ئەو سەرچاوەیەی لڤین ئاشکراشی کرد دوای ئەوەی هاوسەرۆکی یەکێتی باسی لە بێ دەسەڵاتی شاندی هەرێم لە بەغداد کرد بۆ رێککەوتن و هەڕەشەی ئەوەی کرد لە حکومەت دەکشینەوە ئەگەر رێککەوتن ئەنجام نەدرێت، مەسعود بارزانی هاتووەتە سەرخەت و پشتیوانی قسەکانی هاوسەرۆکی یەکێتی کردووە.
سەرچاوەیەکیش لە شاندی هەرێم بۆ لڤین-ی ئاشکرا کرد تا کاتی قسەکانی هاوسەرۆکی یەکێتی، مەسرور بارزانی رێگری دەکرد لە شاندەکە و پێویستبوو بۆ هەموو بڕیارێک بگەڕێنەوە بۆ لای خۆی، بەڵام دوای هەڵوێستەکەی لاهور شێخ جەنگی مامەڵەی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ شاندەکە گۆڕا.
لڤین ئەوەی زانیوە دوای هەڵوێستەکەی لاهور شێخ جەنگی مەسعود بارزانی هاتووەتە سەرخەت و پشتیوانی قسەکانی هاوسەرۆکی یەکێتی کردووە، هەریەکە لە سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێمی ئاگادارکردووەتەوە کە پیویستە دەسەڵات بدرێت بەو شاندەی لە بەغدادە رێککەوتن بکات.
هەر لەو بارەیەوە شەوی رابردوو(١ی نیسان) پەرلەمانتار هێڤیدار ئەحمەد، کە ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە لە فراکسیۆنی پارتی بە میدیاکانی حزبەکەی وت “من ئاگاداری ئهوه بووم، كه سهرۆك بارزانی رێنمایی به سهرۆكی ههرێم و سهرۆكی حكومهت داوه، بۆ ئهوهی رێككهوتن لهگهڵ بهغداد بكرێت و هیچ بیانوویهك بۆ ئهوانه نههێڵرێتهوه كه حكومهتی ههرێمیان به لاواز دهزانی”.
شاندەکەی هەرێم تا دوای تێپەڕبوونی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی هیچ دەسەڵاتێکیان نەبووە بۆ هەموو شتێک پێویسبوو بگەڕێنەوە بۆ مەسرور بارزانی.
له کاتی پهسهندكردنی پرۆژهی یاسای پركردنهوهی كورتهێنانی دارایی شاندی ههرێمی كوردستان لهبهر ئهوهی دوا بڕیاریان پێ نهبوو كه چۆن لهسهر پرۆژه یاساكه رێككهون ناچار هانایان بۆ فواد حسێن بردووە پهیوهندی بكات به مهسرور بارزانی و دوا بڕیار وهربگرێت.
لەو کاتەدا مهسرور بارزانی به گهشتێكی خێزانی له وڵاتی نهمسا بوو، لەلایەن فوئاد حسێن تهلهفۆنی بۆ دەکرێت و پێی دەوترێت عێراق ئامادە نییە لە قەرزەکان بەشی هەرێم بدات، بارزانی لە پەیوەندیەکەدا بە وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت چاوەڕوان بن وەڵامتان دەدەمەوە بەڵام دواتر تەلەفۆنەکەی دەکوژێنێتەوە و تا تێپەڕبوونی یاساکە بە بێ بەش بوونی هەرێم نایکاتەوە.
دوای ئەو کارەی مەسرور بارزانی کە شاندی یەکێتیش زەمینەی وەرگرتنی پشکی هەرێمی لەو قەرزانە خۆشکردنوو بەڵام بە ئەنجام نەدانی رێککەوتنەکە کارەکە کێشەی بۆ دروست بوو هەرێم هیچ قەرزێکی وەرنەگرت بۆیە دواتر لاهور شێخ جهنگی زۆر لەو کارەی شاندەکە نیگەران دەبێت و تویتێکی کرد و بە زمانێکی توند هۆشداریدا لەوەی ئەگەر هەرێم رێککەوتن نەکات.
هەر دوای ئەو تویتە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی هەریەکە لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم ئاگادار دەکاتەوە کە دەسەڵات بدرێت بەو شاندە و رێککەوتن لەگەڵ بەغداد ئەنجام بدەن.
سەرچاوەکەی لڤین لە شاندی دانوستاندکار رایگەیاند دوای ئەو تویتە هەموو شتێک بۆ شاندی هەرێم گۆڕا و دەسەڵاتی زیاتریان پێدرا و گەڕانەوە بۆ سەرۆکی حکومەت کەمبویەوە.
دوای ئاگاداریەکەی سەرۆکی پارتی نێچیرڤان بارزانی لەدوای پشووەکانی سەری ساڵ سەردانی بەغدادی کرد و ئامادەیی دەربڕی بۆ ریککەوتن و لە کۆبونەوەکەدا لە بەغداد ئاماژەی بەوەکردووە کە مەسعود بارزانی لەگەڵ رێککەوتندایە و ئە بەتایبەت لەوبارەیەوە قسەی لەگەڵ کردووە.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21