سەرکەوت شەمسەدین و غالب محەمەد:

حکومەتی هەرێم ناچاربوو کۆتایی بە بازرگانی پشکنینی کۆرۆنا بهێنێ

لڤین:

بنکەی تاقیگەی کۆرۆنا لە گەرمیان لەسەر ئەرکی حکومەتی عێراقی کرایەوە و دوو پەرلەمانتاریش دەڵێن حکومەتی هەرێم ناچار بوو کۆتایی بە بازرگانیکردن بە پشکنینی کۆرۆناوە بهێنن.

دوێنێ پێنچ شەممە بە هاوکاری بەرێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان و ئیدارەی خۆجێی کەلار و نەخۆشخانەی قەڵا لە گەرمیان، تاقیگەی پشکنینی کۆرۆنا کرایەوە.

ئەو پرۆژەیە لەلایەن کۆمپانیای ئیبن سینا عێراقی و لەسەر ئەرکی وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدڕاڵی جێبەجێ دەکرێت و سەرکەوت شەمسەدین و غالب محەمەد، ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایانگەیاند: هەڵەبجە و رانیە ش بێ بەش نابن و پشکنینی بێ بەرامبەر تەواوی هاوڵاتیان دەگرێتەوە.

ئەو پەرلەمانتارانە راشیانگەیاندووە “حکومەتی هەرێم سەرەڕای دروستکردنی دەیان بەربەست بۆمان، دواجار ناچار بوو کۆتایی بە بازرگانیکردن بە پشکنینی کۆرۆناوە بهێنن، ئەمرۆ وەزارەتی تەندروستی هەرێم ناچار بوو کە پشکنینی کۆرۆنا لە شارەکانی دهۆک و هەولێر یش بکاتە بێ بەرامبەر و نرخی پشکنینی تاقیگە ئەهلییەکانیش بۆ کەمتر لە (۲٥) هەزار دادەبەزێت.”

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button