رووسیا بڕی ٦.٥ ملیۆن رۆبڵ غرامەی تویتەریدا

لڤین:
دادگای مۆسکۆ لە دوو بڕتاردا بڕی شەش ملیۆن و نیو ڕوبڵ سزای غرامەی سەپاند بەسەرتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا بەهۆی ڕەتکردنەوەی لابردنی ئەو زانیاریانەی کە بانگهێشتکردن بۆ کەمینەکان لەخۆ دەگرێت بۆ ئەوەی لە خۆپیشاندانی بێ مۆڵەتدا.
بە هۆی ئەوەی تویتەر رەیکردبوویەوە ئەو بانگەشانەی بۆ خۆپیشاندان دەکرێت لە رووسیا رێگری لێبکات ئەمڕۆ دادگای مۆسکۆ لە زاری نووسینگەی ڕۆژنامەوانی دادگا بڵآوی کردەوە: دادگا دانی بە بەرپرسیارێتی ئەو کۆمپانیایە ناوە بۆ سنوردارکردنی دەستگەیشتن بە زانیاری.
دادگا رایگەیاندووە ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتیە دەبێت پابەندی یاسای رووسیا ببێت بەو هۆیەوە بڕی ٣.٢ ملیۆن روبڵ غرامەی کردووە، هەر ئەمڕۆ دادگا بڕیارێکی تری هاوشێوەی دەرکردووە بە بڕی ٣.٣ ملیۆن ڕوبڵی دیکە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکەی سزا داوە بەوەس کۆی غرامەکردنی تۆڕەکە بووە ٦.٥ ملیۆن رۆبڵ.
دادگا سێ پرۆتۆکۆڵی ئامادەکراود دەزگای پەیوەندیەکان و تەکنەلۆژیای زانیاری و کۆنترۆڵی پەیوەندیە گشتیەکانی ڕوسیای دژ بە فەیسبوک و تویتەر کۆڵییەوە بۆ ئەو کەموکوڕیانەی لە سیستەمی سنوردارکردنی دەستگەیشتن بە زانیاری دایانناوە.