لاڤرۆڤ: ئەمریکا بووە هۆکاری دروستبونی داعش و لیبیای کرد بە چاڵێکی رەش

لڤین:

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، ئەمریکای بە گەورەبوونی داعش لە عێراق تۆمەتبار کرد و ڕایگەیاند، کە ئەو کردەوانەی واشنتۆن لیبیای کرد ئەو وڵاتەی کردە “چاڵێکی ڕەش”.

لاڤرۆڤ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی 1 ی ڕوسیا ئەمڕۆ پێنجشەممە وەڵامی لێدوانی هاوتا ئەمریکیەکەی ئەنتۆنی بلینکنی دایەوە کە وتبووی ئەمریکا هەست بە هیچ جۆرە دوژمنایەتییەک بەرامبەر بە ڕووسیا و چین ناکات و هەموو هەنگاوەکانیشی لە پرۆسەی ” پشتگیری کردن لە دێموکراسی ” و ” پاراستنی مافەکانی مرۆڤ ” دایە .

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئاماژەی بە لیدوانێکی جۆرج دەبلیو بۆشی سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا لە ئایاری 2003 کە ئامەژەی بە دەستەواژەکانی ” ئازادکردنی عێراق لە حوکمی دەسەڵاتخوازی ” و ” بە دیموکراتیکردنی ” ئەو وڵاتەی بەبیر دتەوە .

ئەو وتیشی، پێم وایە پێویست ناکات چیتر باسی بکەین و تەنیا دەتوانرێت بەبیری بهبهێتەوە کە ژمارەی قوربانیانی ئەو جەنگەی کە ئەمریکییەکان ناچاریان کردوون، بە سەدان هەزار کەس مەزەندە دەکرێت و دەکرێت ئەوەش وەبیر بهرێتەوە کە حوکمی بەدناوی ( سەرۆکی ئیدارەی ئەمریکا لە عێراق ) پۆل بریمەر بووە هۆی دروستبوونی داعش کە یەکسەر ئەندامانی حیزبی بەعس و ئەندامانی خزمەتگوزاری تایبەت بە سەردەمی سەدام حوسێن کارەکانیان لە دەستدا و پێویستیان بە کەسوکاریان بوو کە بایەخیان پێ بدەن .

ئەو دەڵێت سەرهەڵدانی داعش بەدەر لە جیاوازی ئایدۆلۆژییە توندڕەوەکان سوودیان لە هەڵەکانی ئەمەریکا وەرگرتووە جەختی کردەوە “لیبیا بووە چاڵێکی ڕەش کە لە باکورەوە بەرەو باشوور بەڕێوەیە، بەوهۆیەوە قەرەباڵغی پەنابەرا بۆ یەکێتی ئەوروپا دەستی پێکرد و ئەوانیش دەناڵن و نازانن چۆن مامەڵەی لەگەڵدا بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button