ڕاستیەکان لەبارەی بودجەی عێراق و پشکی کورد..

لە ھەموو کەس زیاتر پشتیوانی ڕێککەوتن بوین لەگەڵ عێراق و ڕێگای دروستیش ھەر ڕێککەوتنە، بەڵام ئەم ڕێککەوتنە ئەوە نیە کێشەی موچەی چارەبکات ..بەڵام ڕەوا نیە ھاوڵاتی چاوڕێ بکات بە پشت بەستن بەم یاسا پاشە کەوت نامێنێ! بەدڵنیای ئەم یاسای بودجە پاشەکەوتی موچە لا نابات.. ئەمە ئەو ڕێککەوتنە نەبوو خەڵک ئومێدی پێی ھەبوو، سەرکەوتنێکی گەورەش نیە ھەموان خۆیان دەکەن بە خاوەنی…
خاڵی سەرەکی ئەم ڕێککەوتنە ئەوەیە کارتێکی یاسای لەدەست ھەرێمە کە بۆی ھەیە نەوت بفرۆشێت…. نەک پارە بێت بۆ موچەو پاشەکەوت لابدات … ھەرێم ھیچ بڕە پارەیەکی ئەوتۆی دەستناکەوێت شایەنی باس بێت و پاشەکەوت لاببتات.. چۆن؟
ئەگەر بودجەی عێراق وەک خۆی جێبەجبکرێت..
پشکی ھەرێمی کوردستان ٩،٨ ترلیۆنە، مانگانە نزیکەی٨١٦ ملیار دەکات…
دەبێت ھەرێم چی بدات بە بەغدا؟
-پارەی ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بە نرخی سۆمۆ.. ئەگەر ٦٠ دۆلار دابنرێت، دەکاتە ٦٥٢ ملیار..
-نیوەی داھاتە فیدڕاڵیەکان بە نزیکەی ٩٠ملیار دەخەمڵێنن..
-دانەوەی قەرزی بانکە بازرگانیەکان لە حەوت ساڵدا، کە بەپێی زانیاریەکانی من نزیکەی پێنج ترلیۆنەو مانگانە دەبێت ھەرێم ٥٩ ملیار دیناری مانگانە بدات…
واتە: دەبێت ھەرێم نزیکەی ھەمان بڕ بداتە عێراق، بەمەش ھەرێم ھیچ بڕە پارەیەکی ئەوتۆی بۆ نایەت…
تەنانەت ئەگەر پشکی ھەرێم لە حسابکردندا بەھۆی گۆڕانکاری لە نرخی نەوت یان ھەر ھۆکارێکی دیکە زیاتر بوو، بۆ ئەوەی ھیچ بڕە پارەیەک بۆ ھەرێم نەنێرن، لایەنی عێراق ئەمە ناودەنێن مەقاسە! سەرۆکی لیژنەی دارایی بەڕوونی وتوویەتی: مەقاسە نەما…
بۆیە دەکرا لە بەرامبەر پشکی ھەرێم پیداگیری لەسەر ڕادەستکردنی ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت کرابا..
یەک خاڵ لە یاسای بودجەکەدا
یەک خاڵ بەلای ئەوانەی بڕیاردەری سیاسەتی نەوتن گرنگ بوو، کارتێکی یاساییان بەدەستەوە بێت کە ھەرێم بۆی ھەیە نەوتی خۆی بفرۆشێت، ئەم کارتەیان لە بودجەی ئەم ساڵ دەستکەوت…
بەم یاسای بودجە من وای نابینم ھیچ بڕە پارەیەک بۆ موچەی فەرمانبەران بێت، بەم فۆڕمە لە بەڕێوەبردنیش ئەم مانگەو مانگی دواتریش لێبڕین بەردەوام دەبێت..
بۆیە چارەسەر:
چارەسەر چاکسازیە لە دۆسیەی نەوت و خاڵی سنوری و جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە موچەو دۆسیەی باج…. بە داخەوەم لە پاڵ ئەو ھەموو سەردانەی لە بەغدا کرا، بە ئیرادەوە ھەوڵێکی جدی چاکسازی درابا، ئێستا دۆخەکە شتێکی تر بوو..
تێبینی:
ھیواموایە من ھەڵەبم و مانگانە بڕە پارەیەک بێت و پاشەکەوت لابدات، کە ئێستا نزیکەی ٢٠٠ ملیار پێویستە بۆ لادانی پاشەکەوت.
ئەو بەڕێزانەش کە پێیان وایە بەپێی ئەم بودجە، بەغدا مانگانە پارە ڕەوانە دەکات، ھیوادارم شیکردنەوەی خۆیان بە داتا بەیان بکەین..
راستیەک:
ھەرچەندە من ئومێدم نیە ھیچ بڕە پارەیەکی ئەوتۆ بێت بەپێی ئەم بودجە بۆ موچەی فەرمانبەران، بەڵام چەند خاڵێک ھەن لە بەرژوەندی ھەرێمە یان زیان دژی ھەرێم ڕادەگرێت..
-ئەگەر ھەرێم تێکیبدات لەگەڵ ناوەنددا، عێراق کێشەی زۆرتر بۆ دۆسیەی نەوت و چەندین بابەتی تر دروستدەکات، بۆیە ڕێککەوتنی ھیچ بە ھیچ لە تێکدان باشترە…
لە ڕوی بازاڕەوە ئەگەر وترابا لەگەڵ عێراق تێکچوین، گرفت و شڵەژانی دروستدەکرد..
-٧٥ ملیار دینار بۆ پرۆژە بۆ پێنج ناوچەی کوردستان تەرخانکراوەو شتێکی باشە.. ئەگەر بێت..
-موچەی فەرمانگە فیدڕاڵیەکان بخرێتە سەر ناوەند، ئەگەر ھەرێم دۆسیەکانیان بنێرێت..
-پێداچونەوە بە سەرجەم گرێبەستە نەوتیەکاندا بکرێت.. ھەرێم خۆیشی ئەم بڕیارەی داوە ئەگەر جێبەجێبکات…

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button