کازمی: بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار ستراتیژییە

لڤین:

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار بڕیارێکی ستراتیژییە، بۆیە هیواداریم لە موزایەدەکردن بەو بڕیارە دووربکەونەوە.

مستەفا کازمی لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا ڕایگەیاند هیوادارین لە موزایەدەکردن بە نرخی دۆلار دووربکەوینەوە، چونکە ئەو بڕیارەی بانکی ناوەندی بڕیارێکی ستراتیژییە.

ئەو باسی لە سوودەکانی ئەو بڕیارە کرد وتی: بەهۆی بڕیارەکەوە خەریکە ئێستا هەست بە بەرزکردنەوە و گەشەی یەدەگی نەختینەی و توانای عێراق و وەرگرتنەوە و دانەوەی قەرزەکان دەکەین.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button