سوپای پاسداران: چیتر بژاردەی شەر لە دژی ئێران نەماوە

لڤین:

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، بژاردەی سەربازی چیتر لەسەر مێزی دژ بە ئێمە و ئێران نەماوە و دوژمنانی وڵاتەکەیان بۆیان دەردەکەوێت کە ئێران هەر شەڕێک سەردەکەویت.

حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران، رایگەیاند: ئیتر بژاردەی سەربازی لەسەر مێزی دژ بە تاران نییە “دوژمنان بۆیان دەردەکەوێت کە ئێران هەر شەڕێک سەردەکەویت”

ئەو وتیشی: شەڕی سەربازی لە دژی ئێران لە خەیاڵی دوژمن دەرچووە، ئەو تەنانەت لە خەونەکانیشی بیر لەوە ناکاتەوە، چونکە بۆی دەردەکەوێت کە ئێمە ئامادەین شکستی پێ بێنین ئێران دەبێتە گۆڕستان بۆ ی داگیرکەران و مەیدانێک بۆ شکست دوژمنان.

سەلامی راشیگەیاند: ئێمە بردومانەتەوە ئەمریکا سزاکان لاببات یان نا، ئەگەر سزاکان بەردەوام بن، بە خۆبژێوی خۆمان گەیشتوین.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button