ساڵی رابردوو لە ئێران 267کەس لەسێدارەدراون

لڤین:

رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لە  راپۆرتی ساڵانەیدا، ئاماری لەسێدارەدانی لە ساڵی 2020 بڵاوکردەوە و رایگەیاند هەرەکەم 267 کەس لەسێدارەدراون.

رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بە پشتیوانیی رێکخراوی “پێکەوە دژ بە سزای لەسێدارەدان (ECPM)”راپۆرتی ساڵانەی خۆی بڵاوکردەوە و رایگەیاند ئێران لە ساڵی 2020دا بەلایەنی کەمەوە 267 کەسی لە سێدارەداوە کە  بەراورد بە ساڵی پێشوو ژمارەکە کەمی کردووە.

لەو راپۆرتەدا ئاماژە بەوەکراوە کە ئێران تەنها وڵاتێکی جیهان بووە کە چوار مێردمنداڵی تیادا لەسێدارەدراوە یەک کەسیش بە بەرچاوی خەڵکەوە لەسێدارەدراوە.

رێکخراوەکە ئەوەشی روونکردووەتەوە ئێران ساڵی 2019 سزای لەسێدارەدانی بەسەر 280 کەس جێبەجێ کردووە ئەوەش بە بەراورد بە ژمارەی ئەمساڵ زیاتر بووە کە لەم ساڵدا 267کەس بووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button