ئەو سەکۆیانەی موشەکەکانی لێوە ئاراستەی هێزی پێشمەرگە کرا دۆزرایەوە

لڤین:

سوپای عێراق سەکۆی ئەو موشەکانەی دۆزییەوە، کە موشەکەکانی لێوە ئاراستەی هێزی پێشمەرگە کران.

شانەی راگەیاندنی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد “هێزێكی فیرقەی 8ی پیادەی سوپای عێراق سەكۆی ئەو 6 مووشەكەی لە لەنزیک گوندی نەبی ئاوا لە خوار چیای عەکاشا لە باکوری کەرکوک دۆزییەوە كە شەوی رابردوو ئاراستەی شاری هەولێر کران و لە ناوچەیەكی چۆڵ لە نێوان هەولێر و كەركوك كەوتنە خوارەوە و هیچ زیانێكی ماددی و گیانیشی لێنەكەوتەوە”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە “دەزگا ئەمنییەكان لە هەوڵەكانیان بەردەوامن بۆ ئاشكراكردنی وردەكاریی رووداوەكە و دۆزینەوە و دەستگیركردنی ئەنجامدەران، هاوكات فەرماندەیی بارەگای پێشكەوتووی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانیش لە پارێزگای كەركوك، رێكارەكانی توندتر كردووە بۆ رێگرتن لە دووبارە بوونەوەی ئەو جۆرە هێرشانە”.

شەوی ڕابردوو چەند موشەکێک ئاراستەی هێزەکانی پێشمەرگە کران لەسنوری چالاکیەکانی لیوای 10 پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لەمیحوەری پردێ – دبز.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button