وه‌زیری دارایی عێراق کاتی گۆڕانکاریی لە بەهای دۆلاردا ئاشکراکرد

لڤین:
وه‌زیری دارایی عێراق، کاتی گۆڕانکاریی لە بەهای دۆلار و ئەو قەرزە دەرەکیانەی ئێستا لەسەر عێراقە ئاشکراکرد.
سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لە بارەی دابەزین و گۆڕینی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار ده‌كرێت، وه‌زیری دارایی عێراق، لێدوانی‌دا.
له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (شه‌رق بلومبێرگ) عه‌لی عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی عێراق ڕایگه‌یاند، “به‌های ئێستای دۆلار تا ماوه‌یه‌كی زۆر به‌مشێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه”، وتیشی: “بانكی ناوه‌ندیی عێراق تا ماوه‌یه‌كی دیكه كه بكرێت نرخی دۆلار به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا ده‌هێڵێته‌وه”.
هاوكات وه‌زیری دارایی عێراق، باسی له‌و پارانه كرد كه به‌نایاسایی براونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی عێراق و به 150 ملیار دۆلار خه‌مڵاندوویه‌تی، هەروەها له‌باره‌ی قه‌رزه ده‌ره‌كییه‌كانی عێراقه‌وه وه‌زیری دارایی ئاشكرایكرد، ئێستا عێراق 60 ملیار دۆلار قه‌رزی ده‌ره‌كی له‌سه‌ره.