نێچیرڤان بارزانی بۆچی بانگهێشتی فەرەنسا کراوە؟

وەرگیراوە لە فەیسبووکی د. کەمال سەید قادر

نێچیرڤان بارزانی بۆچی بانگهێشتی فەرەنسا کراوە؟ دەست لە تورکیا بەرنەدەن دەستتان لێ بەردەدەین

ڕێککەوت نییە کەوا لە گەرمەی قەیرانی نێوان هەولێرو بەغدا ماکرۆن نێچیرڤان بارزانی بانگهێشتی پاریس کرد، لە هەمان کاتیشدا دەنگدان لە سەر بودجە دواخرا، هەر لەم ڕۆژانەش چەند سەفقەی نەوتی و بازرگانی زەبەلاح لە نێوان عێراق و فەرەنسا ڕاگەیەندران دوو مانگیش لەمەو پێش تەندەری دروستکردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ بەخشرایە فەرەنسا هەرچەندە تورکیا دڵنیا بوو کە وەریدەگرێت.

ئێستاکەش فەرەنسا بە کڕی خەریکی سەفەقاتی بازرگانی زلترە لەگەڵ بەغدا حکومەتی عێراقیش چاوەڕوانە لە بەرامبەردا فەرەنسا پشت لە هەرێمی کوردستان بکات کەوا ڕۆڵی سەرەکی بینیوە لە دامەزراندنی، ماکرۆن بۆیە نێچیرڤان بارزانی بانگهێشت کردوە تا پێی ڕابگەیەنێت دەست بەرداری تورکیا بن و لەگەڵ عێراق لە سەر دۆسیەی نەوت ڕێککەون واتە نەوتەکەتان ڕادەستی عێراق کەنەوە ئەگەرنا ئێمە لە ئەگەری ڕوودانی هەر گرژی یەکی وەکو ئەوەی داگیرکردنەوەی کەرکوک داکۆکیتان لێ ناکەین مەبەستیشی هێرشە بۆ سەر هەولێر ئەمجارەیان.

تورکیا و فەرەنسا لە کیبڕکێیەکی توندان لە سەر کاریگەری سیاسی و سەفەقاتی ئابووریی لە لە ناوچەکەو بە تایبەتیش عێراق.

پاش ڕیفراندۆم و پێش گرتنەوەی کەرکوکیش عەبادی سەردانی فەرەنسای کرد و چەند سەفقەیەکی بازرگانیان تاوتوێکرد ئەمەش بە مانای تیشکی سەوز هات بۆ گرتنەوەی کەرکوک کە تورکیا سودمەندی یەکەمی نەوتەکەی بوو.

ماکرۆن دەشزانێت نێچیرڤان بارزانی هیچی لە دەست نییە هەموو بڕیارەکان لە دەست مەسعود بارزانین بەڵام هەر دەیەوێت بە شێوەیەکی فەرمی ئەم پەیامە بۆ بنەماڵەی بارزانی بنێرێت کەوا ئەو بێبەری دەبێت لە دەرئەنجامی ڕێکنەکەوتنی هەولێر و بەغدا.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button