وەزارەتی ڕۆشنبیری سەرجەم چالاکییەکانی ڕادەگرێت

لڤین:

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێم، داوا لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی و تەواوی ئۆرگانەکانی سەر بە وەزارەتەکە دەکات، هەموو جۆرە چالاکی و گردبوونەوەیەک تاکاتێکی نادیار ڕابگرن.

لە ئاگاداریی نامەیەکدا وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، داوای ڕاگرتنی هەموو جۆرە چالاکی و گردبوونەوەیەک تاکاتێکی نادیار دەکات.

لە ئاگاداریی نامەکەدا هاتووە: “وەک ئاگادارن ماوەیەکە بەشێوەیەکی خێرا و بەرچاو شەپۆلێکی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڵاوبۆتەوە، بەپێی هۆشدارییەکانی وەزارەتی تەندروستی ئەگەر دۆخەکە بەو شێوەیە بێت لە ماوەیەکی کەمدا لەکۆنترۆڵ دەردەچێت”.

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، ئاماژەی بەوەشکردووە کە “ئەوەی پەیوەندی بە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ـ ەوە هەیە، لەچوارچێوەی هەڵمەتی خۆپارێزیدا، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی و تەواوی ئۆرگانەکانی پەیوەست بە سێکتەرەکانی کاروباری وەزارەتمان ئاگادار دەکەینەوە کە هەموو جۆرە چالاکی و گردبوونەوەیەک ڕادەگیرێت تا ئەو کاتەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڕێنمایی تازە دەردەکات”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button