قوباد تاڵەبانی: دەستخۆشی لە قائیمقامی چەمچەماڵ و هێزە ئەمنییەکان دەکات
لڤین:
لەپای دەستگیرکردنی بکوژی دوو خوشکەکە، قوباد تاڵەبانی، دەستخۆشی لە قائیمقامی چەمچەماڵ و هێزە ئەمنییەکانی سنوورەکە دەکات.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە فەیسبووکی خۆی بڵاو کردوەتەوە کە تێیدا دەڵێت: “دەستخۆشی لە قایمقامی چەمچەماڵ و هێزە ئەمنییەکانی سنوورەكە دەكەم کە ئەمڕۆ تۆمەتباری كوشتنی هێلین و ئاوارەیان دەستگیركرد، لەدەمی تاوانەكەدا بەڵێنمان دا تا ئاشكراكردنی تاوانباران و ڕووبەڕووكردنەوەیان لەگەڵ یاسا كۆڵ نەدەین”
قوباد تاڵەبانی، دەشڵێت: ئەمڕۆ ئاسوودە بووم بە دەركەوتنی ڕاستییەكان و داننانی دەستگیركراو بەتاوانە قێزەونەكەیدا.