کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای کۆرۆنا کۆتایی هات و بڕیارەکانی ئاشکراکرد

لڤین:

کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆتایی هات و بڕیارەکانی ئاشکراکرد.

لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، ئەمڕۆ لە شاری هەولێر کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکەش دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا چەند بڕیارێک دراون بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەوانەش:

1- قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگەکان بە داخراوی دەمێننەوە تاوەکو 10ی نیسان و تەنها تاقیکردنەوەکان ئەنجامدەدرێن.

2- لە رۆژانی پێنجشەمماندا لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگا حکومییەکاندا دەوام رادەگیرێت.

3- سەرجەم کۆڕ و کۆبوونەوەیەک ڕادەگیرێن.

4- سەرجەم ئاهەنگ و رێورەسمی ئاینی و پرسەیەک و فیستیڤاڵێک قەدەغەدەکرێت، هەروەها شوێنە وەرزشیەکان دادەخرێن، بەڵام سینەماکان بە کراوەیی دەمێننەوە.

5- سەپاندنی سزا بۆ هەرکەسێک کە دەبێتەهۆکاری دروستبوونی قەرەباڵغی و پابەند نابێت بە بەستنی ماسک لەو شوێنەدا.

6- بەردەوامی لە پشکنینی سەرجەم ئەو کەسانەی کە دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان، لە فڕۆکەخانەکان و دەروازەکان.

7- ئەگەر قەرەباڵغی لە فەرمانگەکان دروستبکرێت بەرپرسانی ئیدارەی ئەو شوێنە بەرپرس دەبن لێی.

8- هاتووچۆ لە نێوان بازگەکانی شارەکانی هەرێم و عێراق لە رۆژانی پینجشەممە و هەینی و شەممە قەدەغە دەکرێت تەنها بارهەڵگرەکان هاتووچۆ دەکەن.

9- جوڵەی بازرگانی لە دەروازە سنورییەکان بەردەوام دەبێت بە جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان.

10- لەپێش رەمەزان بڕیار لەسەر هێشتنەوەی مزگەوتەکان بە کراوەیی دەدرێت.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button