وردەکاریی دەست بەسەردا گرتنی مووچەی لیوا هاوبەشەکان
لڤین:
لیوا هاوبه‌شه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم، تاكه هێزی فه‌رمی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانان و ئه‌مریكاوه دانی پێدا نراوه، بەڵام ماوه‌ی دوو مانگه، ئه‌م هێزانه مووچه‌كانیان پێنه‌دراوه، له كاتێكدا بڕیار وابوو سێ مووچه‌ی نه‌دراویان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه به بێ لێبڕین بۆ خه‌رج بكرێت.
ئێستا مەترسی ئەوە هەیە بەهۆی دەستوەردانی حکومەتی هەرێم و بە دیارییکراوی پارتی لە پرسی مووچەی ئەو پێشمەرگانە ئەمریکا بە یەکجاری هاوکارییە داراییەکانی کۆتایی پێبهێنێت.
پرسی خه‌رجكردنی ئه‌و سێ مووچه‌یه، دوای ئه‌وه هات ئه‌مریكا به فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی ئاگادار كرده‌وه كه ڕێگه نادات ئه‌و هاوكارییه سه‌ربازییه‌ی وه‌ك مووچه ده‌یداته پێشمه‌رگه، بۆ هێزه‌كانی یه‌كێتی و پارتی خه‌رج بكرێت، به‌و پێیه‌ی ئه‌مریكا جگه له لیوا هاوبه‌شه‌كان، هیچ هێزێكی دیكه‌ی پێشمه‌گه به فه‌رمی ناناسێت.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم 14 لیوای هاوبه‌شی هه‌یه، ئه‌م لیوایانه له هێزه‌كانی یه‌كه‌ی 70ی یه‌كێتی و 80ی پارتی پێكهێنراون و له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازییان پێده‌كرێت، ژمارەیان زیاتر لە 30 هەزار پێشمەرگەیە.
گه‌رچی لیواكان هاوشێوه‌ی یه‌كه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حیزبیی پارتی و یه‌كێتییه‌وه ئیداره ده‌درێن، به‌ڵام خراونه‌ته ژێر فه‌رمانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه.
وەزارەتی بەرگری ئه‌مریكا له دوای شه‌ڕی داعشه‌وه بودجەیەکی بۆ هاوکارییکردنی پێشمەرگە بڕیوەتەوە، بەشێک لەوبودجەیە لە چوارچێوەی هاوکاریی دارایی دەدرێتە حکومەتی هەرێم کە مانگانە 20 بۆ 25 ملیۆن دۆلار دەبێت.
حكومه‌تی هه‌رێمیش ئه‌و پاره‌یه‌ی ته‌نیا بۆ ئه‌و هێزانه خه‌رج نه‌ده‌كرد له كاتێكدا به‌ناوی ئه‌وانه‌وه ده‌درا، به‌ڵكو هاوشێوه‌ی داهاته‌كانی دیكه تێكه‌ڵ به داهاتی گشتی ده‌كرا و له چوارچێوه‌ی مووچه‌دا به لێبڕینه‌وه به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌و لیوایانه‌دا دابه‌ش ده‌كرایه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یام ماوه‌ی دوو مانگه ئه‌مریكا ئه‌و پاره‌یه‌ی نه‌گواستوه‌ته‌وه سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌وه‌ش وایكردووه مووچه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه دوا بكه‌وێت.
به واتایه‌كی تر ئه‌و پێشمه‌رگانه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ئه‌مریكا مووچه‌یان بۆ دابین ده‌كات، كه‌چی حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌كانی بردوون و تێكه‌ڵ به داهاته‌كانی دیكه‌ی كردووه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه هاوكارییه‌كه‌یان ڕابگیرێت، به‌وپێیه‌ی ئه‌مریكا پاره‌كه بۆ ئه‌وه ده‌نێرێت مووچه‌ی ئه‌و لیوایانه‌ی به ته‌واوی پێ بدرێت، نه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم تێكه‌ڵ به داهاتی گشتیی بكاته‌وه و مووچه‌ی به لێبڕینه‌وه پێ بدات..
مانگی ڕابردوو یه‌كه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتای سه‌ر به پارتی و یه‌كێتی هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌ران مووچه‌یان به لێبڕینه‌وه وه‌رگرتووه، به‌ڵام لیوا هاوبه‌شه‌كانی پێشمه‌رگه مووچه‌ی ئه‌و مانگه‌شیان پێ نه‌دراوه و له چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌دان ئه‌مریكا پاره‌ی مانگانه‌یان بخاته سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، یاخود حكومه‌تی هه‌رێم چاره‌سه‌رێكی كاتی‌یان بكات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام داوا له پارتی و یه‌كێتی ده‌كه‌ن هێزه‌كانیان له چوارچێوه‌ی ئه‌و لیوا هاوبه‌شانه‌دا یه‌ك بخه‌ن، تا ئه‌وان پڕچه‌كیان بكه‌ن و مه‌شق و ڕاهێنانیان پێ ئه‌نجام بده‌ن… به‌و پێیه‌ی ئه‌وان ئاماده نین هاوكاریی سه‌ربازیی و دارایی به هێزی حیزبی بده‌ن.
به‌ڵام تا ئێستا پارتی و یه‌كێتی به ده‌م داواكاریی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه نه‌چوون و نایانه‌وێت هێزی پێشمه‌رگه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ده‌ربهێنرێت.