بەشیر حەداد: حکومەت سوورە لەسەر هێشتنەوەی نرخی دۆلار بە شێوەی ئێستا

لڤین:
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاشكرایكرد، حكومه‌ت سوورە له سەر دابه‌زاندنی به‌های دینار به‌رامبه‌ر به‌دۆلاری ئه‌مریكی.
به‌شیر حه‌داد جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند: رێكکه‌وتنی هه‌رێم و به‌غداد ئاساییه و هه‌مو ده‌ستكاریكردنێكی ده‌قی رێكه‌وتنه‌كه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، چاوه‌ڕوانده‌كرێت سبه‌ی یه‌كشه‌ممه ته‌نها ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، تا ئێستاش پشكی هه‌رێم كێشه‌ی نییه و چه‌ند كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی نێوان لایه‌نه‌كان بونه‌ته هۆكاری دواكه‌وتنی ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكه.
ئەو قسانەی بەشیر حەداد دوای‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی دارایی و جەند وەزیرێکی حكومه‌ت هات و ئاماژەی بەوەکرد لە کۆبونەوەکەدا باس له به‌های دۆلار كراوە و زۆرینەی بەشداربوانی کۆبوونەوەکە به‌وه رازی بون نرخی دۆلار وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه و حكومه‌تیش داكۆكی له‌سه‌ر ئه‌وه كرد، كه به‌های دینار به‌رامبه‌ر به‌دۆلار جێگیرده‌كرێت.
جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق راشیگەیاند “ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌مڕۆ شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكات و تاوه‌كو جێگیركردنی ته‌واوه‌تی و په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای بودجه له به‌غدا بمێنێته‌وه”.