هەوڵێکی نوی بۆ رزگارکردنی کەشتیەکەی نۆکەندی سوێس دەستی پێکرد

لڤین:
سەرۆکی دەسەڵاتی نۆکەندی سوێس، ڕایگەیاند، لە بەرەبەیانی سێ شەممەوە لە کاتی گیرخواردنی کەشتییە پەنەماییەکە 321 کەشتی دیکە گیریان خواردووە.
ئوسامە ڕەبیع، لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی کە تێیدا باسی لە پێشکەوتنەکانی هەوڵەکانی رزگارکردنی کەشتییە پەنەماییەکە کرد وتیسی: ئێمە ژوورێکی ئۆپراسیۆنمان دانا بە ئامانجی دانانی پلانێک بۆ سەرئاوکەوتنی کەشتیەکە، بەڵام تا ئێستا هەوڵەکان بێسودبوون.
ئەوشی ئاشکراکرد لە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممەوە هەوڵێکی نوێ دەستپێکردووەتەوە، هاوکات مستەفا مادبولی، سەرۆک وەزیرانی میسر، گیرخواردنی کەشتییەکە لە نۆکەندی سوێس بە “ڕووداوێکی زۆر تایبەتی” وەسف دەکات.
هەوڵە نوێیەکە بە گەیشتنی کۆمپانیایەکی هۆڵەندی دەستی پێکردووە کە کۆمپانیا هۆڵەندییەکە پێشبینی دەکات ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا کەشتییەکە رزگار بکرێت.