417 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراو 5 کەسیش گیانیان لەدەستدا

لڤین:

لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 417 تووشبووی كۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆماركراون و 5 کەسی دیکەش لە هەولێر، دهۆک و سلێمانی بە نەخۆشیەکە گیانیان لەدەستدا.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی کوردستان، نوێترین ئامارەكانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 4415 پشكنینی نوێ ئەنجامدراوە و تیایدا 417 تووشبووی نوێ هەبووە.

وەزارەتەكە روونیشیكردووەتەوە لە 24 كاتژمێری رابردوودا 307 تووشبوو چاكبوونەتەوە هەروەها 3 کەس لە هەولێر، یەک کەس لە دهۆک و کەسێکیش لە سلێمانی بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا 118 هەزار و 554 تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراوە و 108 هەزار و 185 كەسیان چاكبوونەتەوە و 3632 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button