لە نێوان گروپەکانی سەر بە تورکیا و چەکدارانی داعش لە ئیدلب شەڕ روویدا

لڤین:

شەر لە نێوان گروپەکانی سەر بە تورکیا و گروپێکی داعش لە ئیدلب روویدا  جگە لە برینداربوونی ژنێک و منداڵێک کوژراویشی لێکەتووەتەوە.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، پێکدادان لە نێوان ئەندامانی گروپی تەحریر شام و گروپێکی داعش لە باکوری ئیدلب، روویدا و زیانی گیانیشی لێکوتووەتەوە.

روانگەی سوری راشیگەیاند: ئەندامانی بەرەی نوسرە کە ئێستا بەشیکن لە تەحریری شام گەمارۆی باڵەخانەیەکیاندا کە کاربەدەستەکانی داعشی تێدابووە و لەوێ پێکدادانێکی توند دروستبووە .

بە گوێرەی سەرچاوەکانی رێکخراوەکە لە پێکدادانەکان کوژراوی لێکەتووەتەوە، بەڵآم ژمارەکەیان نەزاندراوە بەڵام ئاشکرابووە لە ئەنجامی ئەو شەرەدا ژنێک و منداڵێک بە گوللـەی نادیار برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button