مەزڵوم کۆبانی: کەیسی چیچەک کۆبانێ دۆزی ئێمەیە کاری لەسەر دەکەین

لڤین:

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتی رایگەیاند کەیسی چیچەک کۆبانێ و هاوەڵاکانی دۆزی ئەوانە و تا ئەوان سەلامەتبن کارتی لەسەر دەکەن.

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتی(هەسەدە) لە تویتێکدا رایگەیاند: چیچەک کۆبانێ لە ساڵی ٢٠١٩ دا لە خاکی سوریا ڕفێندرا و لە دادگاکانی تورکیا سزای زیندانیکردنی بۆ دەرکرابوو ئەمە دژی یاسای نێودەوڵەتییە.

ئەو وتیشی: جیچەک کۆبانێ یەکەم کەس نییە کە پێشێلکارییەکی لەو شێوەیەی بەرامبەر بکرێت کەیسی چیچەک و هاوەڵەکانی دۆزی ئێمەیە کە تا ئەوان سەلامەت دەبن کاری لەسەر دەکەین.

ئەوەش دوای ئەوەهات کە هەفتەی رابردوو تورکیا سزای زیندانی هەمیشەیی بۆ چیچەک کۆبانێ شەرڤانی رۆژئاوای کوردستان دەرکرد، لە کاتێکدا بە برینداری لەلایەن گروپەچەکدارەکانی سەر بە تورکیاوە دەستگیرکرابوو.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button