سوودێکی چاوەڕوان نەکراوی ڤاکسینەکانی دژە کۆرۆنا

ئاشكرایە ڤاکسین بۆ خۆپاراستنە لە تووشبون بەو نەخۆشیەی، کە ڤاکسینەکەی بۆ دروستکراوە، هەموو ڤاكسینەكانیش دەرئەنجامی كۆمەڵێك هەوڵ و شەونخونی زاناكانن تا دڵنیا دەبنەوە لە كاریگەری ئەرێنیانەی و ئینجا دەیخەنە بەردەست بۆ بەكارهینان، لە ئێستادا سەلامەتی ڤاکسینەکانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە تەواوی یەکلابۆتەوە، تا ئێستا نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن ژەمی ئەو ڤاکسینانە دراوە بە خەلک و رۆژ بە رۆژ ئەو ژمارەیە بە شێوەیەکی بەرچاو لە زیادبووندایە.
بەشێک لە تووشبوانی کۆرۆنا دوای چاکبوونەوەش کۆمەلێک لە ماکەکانی ئەو پەتایەیان هەر دەمێنێتەوە، وەک هەناسە تەنگی و کۆکەی درێژخایەن و زوو ھیلاکبوون و کۆمەلک نیشانەی تر، کە بە کۆڤیدی درێژخایەن دەناسرێت . شایەنی باسە ئەو کەسانەی پێشتریش تووشی کۆرۆنا بوونە دەبێت ڤاکسینەکە وەربگرن، لەگەڵ ئەوەی ئەگەری دووبارە تووشبوونەوە لە شەش مانگی یەکەمی دوای پەتاکە ئێجگار کەمە، بەلام لەبەرئەوەی تا ئێستا دڵنیاییەك نیە بۆ ماوەی مانەوەی بەرگری لەش، بۆیە باشتر وایە ئەوانەی پێشتریش دوچاری پەتاكە هاتوون ڤاکسینەکە وەربگرن .
رێژەیەکی بەرچاو لەو نەخۆشانەی کۆرۆنای درێژخایەنیان ھەیە دوای وەرگرتنی ڤاکسینەکە دۆخی تەندرووستیان زۆر باشتر بووە، تەنانەت بەشێکیان ھیچ نیشانەکانی نەخۆشیەکەیان نەماوە، لە ئێستادا ئەمە تەنیا تێبینیەكە ، بەلام ھەوالێکی دلخۆشکەرە بۆ ئەوانەی کۆڕۆنای درێژخایەنیان ھەیە. لێکۆلینەوە لەسەر ئەم بابەتە بەردەوامەو لەئایندەی نزیكدا، کاریگەری ڤاکسینەکانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرامبەر کێشەکان و ماکەکانی کۆڕۆنای درێزخایەن یەکلایدەبێتەوە .
*نوسەر، پسپۆری ڕاوێژکاری نەخۆشیەکانی ھەناوە لە لەندەنی وڵاتی بەریتانیا

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button