خاچی سور داوایەک لە وڵاتانی عەرەبی و رۆژئاوا دەکات

لڤین:  

سەرۆکی خاچی سووری نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، رێکخراوەکەیان داوا لە وڵاتانی عەرەبی رۆژئاوا دەکات چەکدارانی داعش دووبارە وەرگرنەوە و بیانگوێزنەوە بۆ وڵاتەکانیان و گەمارۆکانی سەر سوریا هەڵبگرن.

پیتەر ماریرۆ، لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ پارێزگاری حەسەکە و بەرپرسانی حکومەتی سوریا وتی: رێکخراوەکەمان داوای لابردنی گەمارۆکانی ڕۆژئاوا و ئەمریکا لە سوریا و یارمەتی پزیشکی و ئابووری و بێلایەنی سەرچاوەکانی ئاو و وزە دەکات.

وتیشی، سەردانەکەی لەگەڵ ئەندامانی ڕێکخراوەکە بۆ سوریا بەگشتی و بۆ هەرێمی جزیرەی سوریا بەتایبەتی ، بۆ ئەوەیە لە نزیکەوە واقیعی مرۆیی ببینێت، هەفتەیەک بەر لە کۆبونەوەی بەرنامە بۆ دانراو لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە کۆنفرانسی برۆکسل کە تایبەتە بە تاوتوێکردنی ڕەوشی سوریا.

ماریرۆ راشیگەیاند: بە هەموو شێوەیەک کار دەکات بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر بڕیارەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە کۆنفرانسەکەدا بکات، پاڵیان پێوە بنێت بەرەو پاراستنی پێویستیەکانی گەلی سوریا.

باسی ئەوەی کرد “دۆخی مرۆیی سوریا زۆر سەختە، مەرجەکانی شەڕ، سزا سەپێندراوەکان، پانتای کۆرونا و دۆخی ئابوری بەسەر ئێمە و ئێوەدا تەحەدای گەورەی سەپاندووە.

ئەو وتیشی ” کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە میانەی کۆنفرانسەکەدا داوا دەکەن کە گەمارۆ نادادیەکانی ڕۆژئاوا و ئەمەریکا لە دژی گەلی سوریا بە خێرایی هەڵوەشرێن ، یارمەتی مرۆیی و پزیشکی و ئابووری بەپەلە پێشکەش بکرێت .

ئەو لە قسەکانیدا داواشیکرد: هەموو ئەو سەرچاوانەی پەیوەندییان بە ئاو، کارەبا، نەخۆشخانە و خوێندنگاکانەوە هەیە، بێلایەن بکرێن لە هەموو ململانێ سەربازی و سیاسییەکان کە ڕاستەوخۆ کار دەکاتە سەر ژیانی خەڵکی سوریا لە ناوچەی جەزیرە”

سەرۆکی رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکرد بانگ “لە وڵاتانی ڕۆژئاوا و عەرەب دەکەین، هاوڵاتیانیان لە خێزانە داعشەکان کە لە کامپەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریان بگوازرێنەوە، بە شێوەیەکی بەرچاو کامپی هۆڵ لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حسەکە، یان لەو چەتانەی لە زیندانەکانی هەسەدە و سوپای ئەمریکا لە چەتەکانی داعش دەستبەسەرکراون دەستبەجێ بگوازرێنەوە بۆ وڵاتەکانیان”.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button