پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی داوایەکی بەپەلە دەکات

لڤین:

پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و داوا لە بەڕێوەبەرانی سەرجەم قوتابخانەکان دەکات بەپەلە خشتەی تاقیکردنەوەی نیوەی وەرز دابنێن و خوێندکارانی لێ ئاگاداربکەنەوە.

بەڕیوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ “ئاگاداری سەرجەم بەریوبەری قوتابخانە بنەرەتی و خویندنگا ئامادەیی و ئامادەیییە پیشەییەکانی سنوری بەرێوەبەرایتیمان دەکەینەوە بەپەلە و بێ دواکەوتن رۆژی شەممە دەستەی کارگیری قوتابخانە و خویندنگا کۆبوونەوە ئەنجام بدەن ھەر ئەو رۆژە خشتەی تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرز واتا (20)نمرە کە دابنێن و خویندکارانی لێ ئاگاداربکەنەوە.”

هاوکات چەند خاڵێکی ئاشکراکردووە لە بارەی تاقیکردنەوەکان و دەڵێت:

١-ئەو قوتابخانانەی تاقیکردنەوەی 20 نمرەکەی کردووە و تەواو بووە پیوست ناکات دەوام بکەن.

٢-ئەو قوتابخانە و خویندنگایانەی کە ھەندیکیان کردووە وھەندیکیان ماوە بەزووترین کات لەماوەی ئەم ھەفتەیەدا دەبیت تەوای بکەن.

٣- ئەو قوتبخانە بنەڕەتی و خویندنگا ئامادەییانەی کە ھیچ تاقیکردنەوەیەکان نەکردووە دەبێت لەرۆژی یەکشەممەوە دەست پێ بکەن بەبێ دواکەوتن ھەتا یەک ھەفتە کۆتایی پێ بھینن و مامۆستایان و خوینکارانی لێ ئاگادار بکەنەوە ھەر ئەمشەو.

٤- مامۆستایان ئاگادار بکەنەوە ھەر ئەمشەو بۆ ھێنانی پرسیار بۆ رۆژی شەممە.

٥- خویندگاران کە تاقیکردنەوەیان ئەنجام دا دەبێت یەکسەر ڕەوانەی مالەوە بکرێنەوە و بەھیچ شیوەیەک خویندکار ناهێڵدرێتەوە بۆ وانە وتنەوە و خویندن.

٦- چی خویندراوە تەنھا لەوەدا پرسیار دادەنرێت بابەت نەخوێدنرابێت نابێت پرسیاری تیدا بێتەوە، چونکە دوای مامۆستای بابەت ودەستەی کارگیری بەرپرسیار دەبێت.

٧-بازنەی یەکەم واتا پۆلەکانی ( یەکەم و دووەم و سێیەم ) ھەلسەنگاندیان ھەیە لای مامۆستای بابەت کەلەماوەی ئەو مانگەدا کەدەوامیان کردووە بۆیان دادەنێت، نمرە دەدات بەدەستەی کارگیری نابێت دەوام بکەن تکایە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button