کازمی: هیچ كه‌سێك ناتوانێت به‌چه‌ك هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی وڵات بكات

لڤین:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی نمایشه چه‌كداریه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌غداد رایگه‌یاند، ئامانج له‌و نمایشه تێكدانی دۆخی ئه‌منیه و هیچ كه‌سێك ناتوانێت به‌چه‌ك هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی وڵات بكات.
مسته‌فا كازمی له وتەیەکدا بۆ سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی عێراق رایگه‌یاند، كه‌سانێك هەیە پێیانوایه به چه‌ك هه‌ڕه‌شه له ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن.
ئەو وتیشی: ئه‌و نمایشه چه‌كداریه‌ی ئه‌مڕۆ كرا بۆ تێكدانی دۆخی ئاسایش و ئه‌منیه‌تی عێراق و دوورخستنه‌وه‌یه‌تی له رۆڵی راسته‌قینه‌ی خۆی، به‌ڵام به‌هیچ جۆرێك رێگه ناده‌ین كه‌سانێک به‌چه‌ك هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی وڵات بكه‌ن.
ئەو ئاماژەی بە رۆڵی گرنگی رۆژنامەنوسان کرد، نە نیری هێنایەوە کە عێراق له‌سه‌ر رێگای ئەنجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختە، تاكه كاری حكومه‌ت ئه‌وه‌یه ئاماده‌كاری بكات بۆ هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و دادپه‌روه‌رانه .