ریستۆرانتێکی سێ ئەستێرە لە سلێمانی داخرا

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، بەهۆی پابەند نەبوون بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردن لەلایەن ڕیستۆرانت و كافتریای پاوپاو دادەخات.
لیژنەی ڕێستۆرانتی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە دوای سەردانی بۆ ڕێستۆرانتی پاوپاو، بەهۆی پابەند نەبوون بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردن بڕیاری داخستنی ریستۆرانتەکەیدا.
لە راگەیەندراوی قایمقامیەتدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە، كە لەلایەن لیژنەی ڕێستۆرانتی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی خاوەنەكەی ڕووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.