ئەنجومەنی خۆبەرێوەبەری شەنگال هۆشداری دەدات لە هێرشی سوپای عێراق

لڤین:

ئەنجومەنی خۆبەڕێوبەری شەنگال رایگەیاند مستەفا کازمی لەجێگەی ئەوە گوێ لە داواکاریی خەڵکی ئێزدی بگرێت، لەگەڵ دەوڵەتی تورک و پارتی ڕێکەوتنیان کردوە.

لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە لەگەڵ یەکینەکانی پاراستنی شنگال (یەبەشە) ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: زۆر جار لەگەڵ حکومەتی عێراقدا کۆبوونەوەمان کردووە و هەوڵمانداوە، پرسەکان بە دیالۆگ چارەسەر بکەن و داواکارییەکانی خۆمان بە فەرمیی بە حکومەتی بەغداد ڕاگەیاندووە.

ئەنجومەنەکە روونیکردەوە: مستەفا کازمی لەجێگەی ئەوە گوێ لە داواکاریی خەڵکی ئێزدی بگرێت، لەگەڵ دەوڵەتی تورک و پارتی ڕێکەوتنیان کردوە.

ئاماژەی بەوەکردووە چەندینجار نوێنەرانی خۆبەڕێوبەریی شەنگال لەگەڵ حکومەتی عێراقدا کۆبوونەتەوە و هەموو جارێک بەڵێنی بێکرداریانداوە و حکومەتی مستەفا کازمی بەڵێنەکانی خۆیان بەجێ نەهێناوە.

هەر لەو راگەیەندراوەکەدا  ئاشکرایکردووە: جگە لە هێزەکانی یەبەشە و یەژەشە باوەڕمان بە هیچ هێزێکی دیکە نییە و ڕێگە نادەین لە چیای شەنگال کە شوێنی ئایینی ئێمەیە هیچ هێزێکی بیانیی جێگر ببێت، جگە لە هێزەکانی ئێزدخان.

ئەوەشیوتووە: ئامادەین بە دیالۆگ هەموو کێشەکان لەگەڵ عێراقدا چارەسەر بکەین، بەڵام لە بەرامبەردا حکومەتی مستەفا کازمی هەڕەشە لە ئێزدییەکان دەکات، هەر بۆیە ئێزدییەکان خاوەن هێزی خۆیانن و لە هەڕەشەی هیچ هێزی دیکەی ناترسن و ڕێگەنادەین سوپای عێراق بڕواتە شوێنە پیرۆزەکان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button