بەهۆی بەفرەوە لە وانی باکوری کوردستان رێگایەکی هاتووچۆ داخرا

لڤین:

بەهۆی زۆری بەفربارینەوە رێگایەکی سەرەکی لە پارێزگای وانی باکوری کوردستان داخرا و چونەکە بەفرەکە هەرەسی هێناوە.

ڕێگای وان-باخچەسەرای بەهۆی هەرەسی بەفرەوە لە چەند خاڵێکدا داخراوە دەستەی دژە بەفر کار بۆ دووبارە کردنەوەی ڕێگاکە دەکەن .

شەوی ڕابردوو بارینی بەفر کاریگەری زۆری لە پارێزگای وانی باکوری کوردستان هەبوو بە هۆیەوە پلەکانی گەرما لە هەندێک لە ناوچەکانی شارەکە بۆ 10 پلە ژێر سفر دابەزیون و لە چەند خاڵێکی ڕێگای وان-باخچەسەرای هەرەسی بەفر دروست بووە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button