ئەفسەرێکی هەواڵگری عێراق کوژرا

لڤین:

ئەفسەرێکی هەواڵگری عێراقی لە ناوچەی مەنسوور لە ناوەڕاستی بەغدادی پایتەخت لەلایەن چەند کەسیکی نەناسراوەوە کوژرا.

ئەمڕۆ چەند چەکدارێکی نەناسراو ئەفسەرێکی هەواڵگری عێراقیان لە ناوەندی بەغداد تیرۆر کردووە ئەو ئەفسەرە لە کاتێکدا لە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی دابەزیوە دراوەتە بەر دەستدرێژی گولـلە.

هێرشبەرەکان بۆ ناوچەیەکی نادیار هەڵاتوون، تەرمەکە بۆ پزیشکی دادی بەغداد گواستراوەتەوە، بە گوێرەی گرتەیەکی ڤیدۆیش کە ئاڕتی روسی بڵاوی کردوووەتەوە تەنها یەکێک لە جەکدارەکان دەردەکەوێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button