سێ کەس لە کاتی دزیکردن لەمڕۆدا لە سلێمانی دەستگیرکران
لڤین:
لەدوو رووداوی جیادا پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە ویستبویان دزی لەماڵان بكەن .
پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی زانیارییان پێگەیشت كە لەگەڕەكی چوارباخ لەشاری سلێمانی دوو تۆمەتبار بەنیازن بچنە ناو ماڵێكەوە و دزییان لێبكەن.
پۆلیس ئەوەشی روونکردەوە دەستبەجێ مەفرەزەكان گەیشتنە شوێنی مەبەست و دوای هەڵهاتنیان توانرا لەكەمترین ماوەدا هەردوو تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێن و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلێکدا كە بە تۆمەتباران بووە .
هاوکات هەر ئەمڕۆ “لەڕوداوێكی تردا لەگەڕەكی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی تۆمەتبارێك لەناو ماڵێكدا لەكاتی دزیكردنەكەیدا دەستگیركراوە” هەر سێ تۆمەتبارەکە کوردن و دانیشتووی سلێمانین.
پۆلیس ئەوەشی راگەیاندووە لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (أ ، أ ، ح لەدایكبووی 1982 و د،أ ، أ لەدایكبوی 1977و أ ، ح ، ع لەدایكبوی 1992) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .