پێشبینیەکانی کەشوهەوای هەرێم بۆ ئەم هەفتەیە
لڤین:
كەشناسی هەرێمی كوردستان پێشبنی دەكات لەم هەفتەیەدا شەپۆلێكی باران بارین زۆربەی ناوچەكانی هەرێم بگرێتەوە، شەپۆلەكەش لە سبەی دووشەممەوە بەلاوازی دەستپێدەكات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، ئێواره‌ى ڕۆژى دووشه‌ممه پێشبينى ده‌كرێ ئاسمانى ناوچه‌كه‌مان بگۆڕێت بۆ نيمچه‌هه‌ورو هه‌ورى ته‌واو له‌گه‌ڵ بارينى كه‌مێك نمه باران به تايبه‌ت له ڕۆژئاواى هه‌رێم و ناوچه شاخاويیه‌كان.
كەشناسی هەرێم پێشبينى دەکات رۆژى سێشه‌ممه له دواى نيوه‌ڕۆوه شه‌پۆلێكى بارانبارين زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێم بگرێته‌وه بەشێوەیەك كە له ناوچه شاخاویيه‌كان بارانى به‌لێزمه و له سه‌نته‌ری شاره‌كانيش نمه باران و هه‌ندێ كاتيش بارانى مامناوه‌ند ده‌بارێ و هه‌ندێجار هه‌وره تريشقه‌شى له‌گه‌ڵ ده‌بێت و خێرايى با (20-30)كم/س ده‌بێت، هه‌ندێ كاتيش ده‌گاته سه‌روى 33كم/س.
بە گوێرەی پێشبینیەکان رۆژى چوارشه‌ممه باران بارين به شێوه‌ی پچڕپچڕ به‌ردوام ده‌بێت به تايبه‌ت له ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵات و باكورى ڕۆژهه‌ڵات و له ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاست نمه باران ده‌بارێت و له شه‌ودا كاريگه‌ريیه‌كه‌ى ته‌نها له ناوچه شاخاويیه‌كان ده‌مێنێته‌وه.
كەشناسی هەرێم ئەوەشی خستۆتەڕو، رۆژى پێنجشه‌ممه كاريگه‌رى باران بارينه‌كه ته‌نها له ناوچه شاخاویيه‌كانى باكور ده‌بێت له گه‌ڵ بارينى به‌فرێكى كه‌م له‌و ناوچانه له گه‌ڵ دابه‌زينى كه‌مى پله‌كانى گه‌رما پاشان كۆتايى دێت.