بەرپرسی پاسەوانەکانی فواد مەعسوم کۆچی دواییکرد

لڤین:

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلەکەیەوە لیوا جەنگی حەسەن، ناسراو بەجەنگی فەقێانی ئەمشەو لەڕێگەی گەڕانەوەی لەگوند فەقێیان بۆکۆیە کۆچی دواییکرد.

ئەو فەرماندە سەربازیە بەرپرسی پاسەوانەکانی فواد مەعسوم سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق بوو، لەساڵی ١٩٧٨ەوە  پێشمەرگەبووە بەشداری زۆربەی شەڕەکانی پێشمەرگەی کردووە چەندجارێک برینداربووە.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە گوندەکەی خۆیانەوە گەڕاوەتەوە شارۆچکەی کۆیە لە رێگادا ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕاوە و بە هۆیەوە کۆچیدواییکرد.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button