نرخی نەوت دابەزی
لڤین:
نرخی نەوت رووی لە دابهزین کردەوە و ئەمڕۆ نرخەکەی بۆ كهمتر له 68 دۆلار دابەزی.
ئهمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت به 67 دۆلارو 53 سهنت و نەوتی خاوی ئهمریكیش به 64 دۆلارو 19 سهنت مامەڵەی پێوەکرا، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە رۆژی دووشەممەی رابردوو، بەرزترین ئاستی تۆمار کرد لە ماوەی ساڵی رابردوودا و نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە نزیکەی 71 دۆلار.
لە مانگی 3ی ساڵی رابردوودا، بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و کەمبووەنوەی خواست لەسەری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام لە کۆتایی مانگی 2ی ئەمساڵە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دەستی بە بەرز بوونەوە کردوە و 15ی ئەم مانگەش گەیشتە بەرزترین ئاست و نزیک بوەوە لە 71 دۆلار.