سەرۆکی وڵاتێک بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد

لڤین:

جۆن ماگوفولی، سەرۆکی وڵاتی تانزانیا لە تەمەنی 61 ساڵیدا بەهۆی تووش بوونی بە كۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، دوێنێ‌ جۆن ماگوفولی، سەرۆكی تەنزانیا بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە لەڕێگەی فڕۆكەیەكی تایبەتییەوە گواستراوەتەوە بۆ وڵاتی كینیا و دواتیش بۆ نەخۆشخانەیەكی هیندستان، بەڵام لە حاڵەتی بێهۆشیدا بووە.

دوای کۆچی دوایی ماگوفولی، ئەگەرچی حکومەتی ئەو وڵاتە هۆکاری مردنی سەرۆکی تانزانیای بۆ نەخۆشی دڵ گەڕاندووەتەوە، بەڵام لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان دەڵێن، هۆکاری مردنەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

حکومەتی تانزانیا بەهۆی کۆچی دوایی سەرۆکەکەیەوە ماوەی 14 رۆژ ماتەمەینی گشتی لە وڵات ڕادەگەیەنێت.

جۆن ماگوفولی، لە ساڵی 1959 لە دایکبووە، لە زانکۆی دار سالام کیمیا و بیرکاری خوێندووە، لە ساڵی 2015، بۆ یەکەمجار وەکو سەرۆکی وڵات هەڵبژێردراوە، تانزانیا وڵاتێکە دەکەوێتە كیشوەری ئەفریقیاوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button