د.خاڵس قادر:
ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا دەگاتە سەروو 500 کەس لە ڕۆژێکدا
لڤین:
د.خاڵس قادر، ڕایدەگەیەنێت، تادێت مەترسی بڵاوبونەوەی جۆرە گۆڕاوەکەی کۆرۆنا زیاتر دەبێت پێویستە خەڵک ئەو مەترسییە بەجدی وەربگرێت، دەشڵێت: گەشت و سەیران مەترسییەکی ئێجگار گەورەیە لەسەر بڵاوبونەوەی زیاتر و لەوانەیە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا ژمارەی تووشبووان بگاتە سەروو 500 کەس لە ڕۆژێکدا.
د.خاڵس قادر، ڕاوێژکاری تەندروستی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی جۆرە گۆڕاوەکەی کۆرۆنا، قسەی بۆ دەنگی ئەمریکا کردووە و ڕاگەیاندووە، کە تادێت مەترسی بڵاوبونەوەی جۆرە گۆڕاوەکەی کۆرۆنا زیاتر دەبێت پێویستە خەڵک ئەو مەترسییە بەجدی وەربگرێت.
ئەوەشی خستوەتەڕوو “مه‌ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ژمارەی تووشبووان بگاته سه‌روو پێنجه‌سه‌د که‌س لەڕۆژێکدا”.
دووپاتیشی کردوەتەوە کە ئەگەر ژمارەی تووشبووان بگاته سنوری هه‌زار “جارێکی تر تووشی گرفتی نه‌بوونی جێگه ده‌بین، وه هه‌روه‌ها له‌وانه‌شه جارێکی تر کێشه‌ی ئۆکسجینیش سه‌رهه‌ڵبداته‌وه چونکه په‌یوه‌سته به‌وه‌ی چه‌ند به‌کاری دێنیت که به‌کارهێنانی زیاتر بوو له‌وانه‌یه نه‌توانرێت وه‌کو پێویست دابین بکرێت”.
د.خاڵس قادر سەبارەت بەکاریگەری گەشت و مەراسیمەکانی نەورۆزیش لەسەر زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا وتوویەتی: گەشت و سەیران مەترسییەکی ئێجگار گەورەیە بۆ زیاتر بڵاوبونەوەی کۆرۆنای گۆڕاو ئەگەر خەڵک بیەوێت وەک ساڵانی تر بێت و ئەنجامی بدات بەوشێوەیە.