لاهور شێخ جەنگی:

چارەسەری ستراتیژی رێککەوتنە لەگەڵ بەغداد

لڤین:

هاوسەرۆکی یەکێتی کاندیدی حزبەکەی بۆ بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرا کرد و دەڵێت چاوەڕوانی واژۆی سەرۆک وەزیرانە و رێکەوتن لەگەڵ بەغداد بە چارەسەری ستراتیژی بۆ دۆخی هەرێم دەزانێت.

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە دیدارێکدا لەگەڵ پێگەی عێراق ئۆیل ریپۆرت ڕایده‌گه‌یه‌نێت كێلگەكانی غاز دەبێتە داهاتوی بواری وزە لەهەرێمی كوردستان.

هاوسەرۆکی یاکێتی ڕایگه‌یاندووه‌، زەمینەیەكی لەبارو فراوانی هەماهەنگی لەگەڵ بەغداد هەیە لەسەر كۆمەڵێك دۆسیەی وزە و ئەمنی، لەوانەش دامەزراندنی كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی كوردستان لەچوارچێوەی داهاتووی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ)، بۆیە دەتوانرێت ئەو كۆمپانیایە ببێتە یارمەتیدەر لەناوچەكەدا بۆ روبەڕوبونەوە لەهەر قەیرانێكی دارایی و سیاسی .

لاهور شێخ جەنگی وتیشی “من باوەڕم وایە چارەسەری ستراتیژی بۆ ئێمە ئەوەیە کە بگەینە رێککەوتنێک لەگەڵ بەغداد بۆ ئەوەی شتێکی نوێ دروست بکەین”

هەر لەو دیدارەدا هاوسەرۆكی یەكێتی دەشڵێت: پێویستە یەکەم ئەولەویەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغداد، گەیشتن بێت بە ڕێککەوتنێک لەسەر دابەشکردنی داهات لە یاسای بودجەی 2021، کە لە ئێستادا لە پەرلەمانی فیدراڵی گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

لاهور شێخ جەنگی لەدانانی بریكاری وەزارەتی نەوتی عیراق، یەكێتی بۆ ئەو پۆستە عزەت سابیری كاندید كردوە و چاوەڕوانی رەزامەندی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكەن تا ئیمزای لەسەر بكات، ئەوەشی راگەیاندوە، بڕیاردراوە لەسەر دانانی ئەحمەد موفتی وەك بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button