لە سلێمانی ١٠ کەس بەهۆی بەکار هێنانی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، ژنێک و نۆ پیاویان بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکردووە.

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی مانگێکدا لە سنوری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان 10 کەسمان بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکردووە.

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، تۆمەتبارەکان سەرجەمیان کوردن و دانیشتووی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانن، تەنیا کەسێکیان نەبێت کە ژنە، لە نەتەوەی عەرەبە و دانیشتووی سەلاحەددینە.

ئەو ماددانەش بەکاریانهێناون لە جۆرەکانی “کریستاڵ و حەشیش” بوون، تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ و بەپێی ماددەی 30 لە یاسای ماددە هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکان راگیراون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button