ناوهێنانی سەرۆکی پارتی لە رستەی مەزلومیەتی کوردان، جێگای نابێتەوە!

وەرگیراوە لە فەیسبووکی نیاز حامید
دوێنی سەرۆکی پارتی ، بەبۆنەی ساڵرۆژی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە ، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە ، تێیدا باسی لە مەزلومیەتی کوردی کرد ، کە رژێمی سەددام یا حکومەتەکانی یەک لەدوا یەکی عێراقی، بەسەر کوردیان هێناوە.
لێرەدا ئەگەر بەراوردی ئەو تاوانانەی سەددام بە هی سەرۆکی پارتی بکەین ، مرۆڤ شەرم دەیگرێت لە ئاست ئەو بڵاوکراوە کە چۆن جورئەت دەکات ،خۆی لەپەنا مەزلومیەتی خەڵکی کوردستان بشارێتەوە وبەناوی ئەوانەوە، ئاوا نمایش بکات و ، بەئاشکرا بیەوێت بازرگانی بە ئێش وئازارەکانی بکات؟!.
ئەو ئێش وئازارانە ، لەسەردەمی سەددامەوە تائێستا چەند قات بوونەتەوە.
کۆمەڵکوژیی شنگالییەکان هیچی کەمتر نییە لە کیمیابارانکردنی هەڵەبجە ، ئەگەر بەناو هێزە سیاسیەکانی ئەوێ رۆژێ بەهەماهەنگی ئێران ، هۆکار بووبن بۆ ئەوەی زەمینەی لێدانی هەڵەبجە بە کیمیا لەلایەن دیکتاتۆر سەددام خۆش بکەن ، سەرۆکی پارتی بۆ خۆی بەشێکی سەرەکی بووە لە رێککەوتنێکی چەپەڵدا لەگەڵ ئەردۆگان وداعش ، کۆمەڵکوژیی شنگالییەکانیان جێبەجێکرد؟!
کامیان چەپەڵترە وتاوانەکەی قورسترە ، سەددامی خوێنرێژ لە تاوانی کیمیا بارانکردنی هەڵەبجە ، کەتاوانێکی گەورەیە ، یا ئیتفاقی سەرۆکی پارتی لەگەڵ ئەردۆگان بۆ بەسەر وەرکردنی دڕندەترین وهۆڤیترین هێز بەسەر شنگالییە بێ پشتوپەناکان؟!…
لە شنگال ٧٥٠٠ ژن رفێنران ، من وای دادەنێم هەر ٧٥٠٠ ژن سەربڕدران ، ئیدی ژیانیان نەما ، زیاتر لە ٣٠٠٠ کەس تیربارانکران وسەربڕدران ، ٥٠٠ هەزار کەس لە شنگالییەکان ئاوارە بوون ..کام کارەسات تاواناکەی قورسترە ، هەڵەبجە یا شنگاڵ؟!. ئەگەر شنگال گەورەتریش نەبێت لە تاوانی هەڵەبجە ،دەبێت وەک یەک بن..
تاوانی هەڵەبجە ، ناسنامەی مەزلومیەتی گەلی کوردە ، وەک چۆن کۆمەڵکوژی دەرسیمی ١٩٣٨ ، شنگالیش هەروا ، لێ لە کۆمەڵکوژیی شنگال ، سەرۆکی پارتی یەکێک بووە لە کارەکتەرە سەرەکییەکانی تاوان لە تەک داعش وئەردۆگان.
ئێستا چۆن دەبێت کەسێک فرمێسک برێژێت بۆ تاوانێکی وەک هەڵەبجە ، لەکاتێکدا خۆی بەرپرس بووبێت لە تاوانێکی گەورەتری وەک شنگال؟!. هاوکێشەکە ئەو فاکاتنە ناگرێتە خۆی.
هەڵەبجە وشنگال ، لە رستەیەکی پۆزەتیڤدا ، ناوی سەرۆکی پارتی ناگرێتەخۆی!.
وایدەبینم ، چۆن لە ٣٣ ساڵی رابوردوودا ، کەیسی هەڵەبجە بازرگانی پێکراوە ، دیسان سەرۆکی پارتی دەیەوێت بۆ بوودجەی بەناو حکومەتە تەزویرەکەی وهەندێ دەستکەوتی سوک و شاردنەوەی تاڵانکردنی نەوتی خەڵکی کوردستان ، هەڵەبجە ومەزلومیەتی کورد بەکاربهێنێت دژی ناوەند!.
سەرۆکی پارتی ، کوردی پارچەیەک نەماوە ، ئەگەر کۆمەڵکوژیی دەرهەق نەکرد بن ، یا هاوکار ی داگیرکەران نەبوو بێت بۆ کۆمەڵکوژییان ، رۆژهەلات ، باکور و ، هەروەها رۆژئاڤا لە رێگای نەسر الحریری وچەتەکانی داعش وئەلنوسرە.سەدان بەڵگە ئەو تاوانبارکردنە، دەسەلمێنێت.


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button