ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان لێبوردنی سەربازی بە بۆنەی نەورۆزەوە دەرکرد

لڤین:

ئیدارەی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان، بڕیاری لێبووردنی تایبەتی بۆ ئەو کەسانە دەرکرد، کە لە سەربازیی زۆرەملێ هەڵاتوون لێبوردنەکەش بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوەیە.

فەرماندەی گشتی هێزەکانی پاراستنی خۆسەر لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ نووسینگەی بەرگری لە باکور و رۆژهەڵاتی سووریا  بەبۆنەی هاتنی جەژنی دایک و جەژنی نەورۆز، رێککەوتن لەسەر دەرکردنی بڕیاری لێخۆشبوون بۆ سەرجەم ئەو کەسانەی لە خزمەت و ئەرکی بەرگریی خۆسەر رایانکردووە.

ئەو فەرماندەییە راشیگەیاندووە ئەو کەسانە کێشەکەیان بۆ چارەسەر دەکرێت، بەڵام بەو مەرجەی تێوەنەگلابن لەگەڵ رێکخراوە تیرۆیستییەکان، تاوانی کوشتن، دزینی سامانی گشتی.

لێبوردنەکە لە 21 ئازار دەستپێدەکات، تا 15ی ئاب بەردەوام دەبێت سەرجەم کارمەندان و خۆبەخشەکانی چوارچێوەی بەرگری خۆسەر دەگرێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button