“فەرموون سکاڵایەکیش لەسەر مەلا بەختیار تۆمارکەن؟!”

لە فەیسبووکی گۆران دوکانی وەرگیراوە
لەو قیامەتەی ۱٦/۳دا بەتەور قۆڵی ژنە هەڵەبجەیەکانتان دەبڕیو بازنەکانی دەستیانتان دەدزین!، سێکستان لەگەڵ ژنە مردوەکان دەکرد! بانکی هەڵەبجەتان تاڵان کرد! ببونە کەواسوری بەرلەشکری سوپای پاسداران! تیمێکی فەنی ئێرانتان هێنا تاکو لەڕێگەی TNTیەوە بەنداوی دوکان بتەقێننەوە بەڵام سەری نەگرت! ئەو تیمە ئێرانیەی لەبیرە نەوتەکانی کەرکوکیاندا ئێوە بەقاچاغ لەسەرسنورەوە گەیاندتانە کەرکوک! بەبەرچاوی ڕەبیەکانی عێراقەوە هێلیکۆپتەرە ئێرانیەکان لەسەرکردایەتیتان دەنیشتنەوە! ئینجاش لەپێش ڕوودانی کارەساتەکەدا سەدام جوابی بۆ تاڵەبانی ناردو بەئاشکرا پێی ڕاگەیاندبوو ئەگەر وازنەهێنن بەچەکی کیمیایی لێتان دەدەین، تاڵەبانیش گوتبوی سەدام درۆدەکات چەکی کیمیای نیە!، هەموو مەلا بەختیارەکانی ناو یەکێتی ئەم ڕاستیانە باش دەزانن ئیتر پێویست ناکات فرمێسکی تیمساحی بۆ هەڵەبجەو هەڵەبجەیەکان بڕێژن، تاوانەکانتان زۆر لەو دێڕەی مەلا بەختیار زیاترە!!
ئەوەی کەئەمڕۆ مەلا بەختیار تۆزێکی لەبارەیەوە گوتوەو هەرای ناوەتەوە ساڵی ۲٠٠۷ لەڕاپۆرتێکی گۆڤاری لڤیندا بەتێروتەسەلی هەموو کارەساتەکان لەزاری شایەتحاڵەکانەوە باسکراون، ڕاپۆرتەکەش لەلایەن ڕۆژنامەنووس کاک هونەر حەمەڕەشیدو هاوڕێیەکی دیکەی ڕۆژنامەنووسەوە ئامادەکرابوو کەناوەکەیم بیرنەماوە، هەروەها کاک شێخ محەمەد سەرگەڵوی کەهەمیشە پیاوێکی دڵسۆزو ڕاستگۆ بوە بەوردی چیرۆکی پەیامەکەی سەدام بۆ تاڵەبانی باس دەکات.
بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە لەساڵی ۲٠٠۷ کاتێک لڤین ڕاپۆرتەکەی بڵاوکردەوە لەلایەن یەکێتیەوە هەردوو ڕۆژنامەنووسەکەو سەرنوسەرو گۆڤارەکەش سکاڵاباران کران، دەفەرموون ئەمرۆش ئەگەر قسەکانی مەلابەختیار ڕاست نیە ئەرک بکێشن سکاڵایەکیش لەسەر جەنابیان تۆمارکەن؟!

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button