له‌نێوان مۆساد و ده‌زگای زانیارییدا

ده‌زگای مۆسادی ئیسڕائیلی، یه‌کێکبوو له‌و ده‌زگا سه‌ره‌کییانه‌ی که توانی شه‌رعییه‌تێکی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هۆڵۆکۆست دروستبکات، ئه‌میش له‌ڕێی هێنانه به‌رده‌م دادگای تاوانباران. ده‌زگای زانیاری یه‌کێتی نیشتمانیش، یه‌کێکه له‌و ده‌زگا سه‌ره‌کییانه‌ی که ده‌یه‌وێت قه‌ده‌مێک دوورمانکاته‌وه له شه‌رعییه‌تدان به کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه.
جوله‌که، دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل و کۆتایی هاتنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م، هه‌موو هه‌وڵه‌کانی خۆی خسته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعییه‌تێکی نێوده‌وڵه‌تی بداته هۆڵۆکۆست. مۆسادیش، وه‌ک ده‌زگایه‌کی سیخوڕ، توانی ئه‌و شانازییه بۆ خۆی ببات که توانی چه‌ندان تۆمه‌تبار به هۆڵۆکۆست، په‌لکێشی دادگا بکات. مۆساد توانی تاوانبارێکی هۆڵۆکۆست له‌ناو جه‌رگه‌ی ئه‌رجه‌نتینه‌وه بڕفێنێت و بیهێنێته‌وه ئیسڕائیل بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعییه‌تێک بداته هۆڵۆکۆست و دادگایی بکات. کوردیش، له‌ناو جه‌رگه‌ی ئه‌مینترین شاری عێڕاق و له‌ناو جه‌رگه‌ی دوو ده‌زگای سیخوڕی “زانیاری و دژه تێرۆر” و پۆلیس و خه‌ڵکی کورد و خودی قوربانییه‌کان، تاکه یه‌ک که‌سی تاوانباری راسته‌وخۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی له‌ده‌ست بوو، که‌چی حزبێکی سیاسیی کورد، فڕاندی ده‌شڵێن فرۆشتوویه‌تیه وڵاتێکی بکوژی کورده‌کان!!!
ئه‌رجه‌نتین، ئارامبه‌خشترین شوێن بوو بۆ نازییه‌کان، هه‌ر بۆیه ئه‌دۆڵف ئایخمانی به‌شداری سه‌ره‌کی هۆڵۆکۆست و بکوژی گه‌وره‌ترین رێژه‌ی جوله‌که‌کان، له‌وێ نیشته‌جێبوو. ساڵی 1957 مۆساد زانی ئه‌و تاوانباره زه‌به‌لاحه له ئه‌رجه‌نتینه، دوای سێ ساڵ ئیش بۆکردن، توانیان له‌ناوجه‌رگه‌ی ترسناکترین ده‌وڵه‌ت بۆ ئاشکرابوونی ئه‌و بانده‌ی رفاندنی ئه‌و گه‌وره بکوژه‌یان گرته ئه‌ستۆ، راکێشی ئیسڕائیلی بکه‌ن. “بۆ زیاتر زانیاری، سه‌یری نهێنییه‌کانی مۆساد بکه‌ن، نووسینی گۆردن تۆماس، وه‌گێڕانی: شه‌فیقی حاجی خدری”.
ئێمه له‌به‌رده‌م دوو نمونه‌ی ده‌زگا داین، ده‌زگایه‌کی سه‌رکوتکه‌ری وه‌ک مۆساد، که ئاماده‌یه هه‌موو شتێک بکات بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تیکردنی قه‌زیه‌ی کوشتنی به کۆمه‌ڵی جوله‌که‌کان، هه‌موو توانا ماددی و مه‌عنه‌وییه‌کانی خۆی بخاته‌گه‌ڕ بۆ ده‌ستگیرکردن و هێنانی تاوانباران بۆ به‌رده‌م داداگا. نمونه‌ی دووه‌م، نمونه‌ی ده‌زگایه‌کی توند‌و تۆقێنه‌ر به‌رامبه‌ر کێشه‌ی وڵاته‌که‌ی و تاکه‌کانی جڤاکه‌که‌ی، لێ نه‌رم و خاوه‌ن ویژدان به‌رامبه‌ر دڕنده‌ترین دوژمنی سه‌رسه‌ختی خۆی. راکردنی ئه‌و فڕۆکه‌وانه، هیچ خویندنه‌وه‌یه‌کی بۆ ناکرێ، جگه له خیانه‌تێکی گه‌وره.
فره ئاشکرایه که ئه‌و راکردنه راکردن نییه، به‌ڵکو رزگارکردنی تاوانبارێکی ترسناکتره له ئایخمان، به‌ڵام چی بکه‌ین جوله‌که مۆسادی هه‌یه که‌چی ئێمه زانیارییمان هه‌یه.
سه‌یره، چۆن سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌مه قبوڵده‌کات، که‌چی خۆی به خاوه‌نی گوتاری ناسیۆنالیستی کوردی ده‌زانێت. ئه‌ی چۆنه حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌مه قبوڵده‌کات؟
ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه داوابکه‌ین، چیتر پاراستن و زانیاری و دژه تێرۆرمان ناوێت. ده‌زگایه‌کمان ده‌وێت ئه‌منی قه‌ومیمان بپارێزێت نه‌ک ئه‌منی قه‌ومیمان وا لێبکات که تاوانباری بکوژی 5000 که‌سی بێ‌تاوان، له‌ناو ماڵه‌که‌ی کۆشکی “ئه‌منی قه‌ومیمان” رابکات؟.
پێویسته، حکومه‌ت به‌ر له‌وه‌ی بیر له‌وه‌بکاته‌وه چۆن ساڵی 2009 به‌ڕێبکات، مشورێک له‌و ده‌زگا نایاساییانه بخوات، ئه‌گه‌ر نا کێ ده‌ڵێت ئێمه‌ش نافرۆشن و هه‌موومان به تورک یان فارس له قه‌ڵه‌م ناده‌ن؟؟
*ئەم وتارە لە کانونی دوەمی ساڵی ٢٠٠٩ لەبارەی تاریق رەمەزانەوە بڵاوکراوەتەوە
