دوای بردنەوەیان لە یانەی سۆران هێرشکرایە سەر یانەی وەرزشی چەمچەماڵ

لڤین:

دوای ئەوەی لە یاریگای خۆیدا یانەی سۆران بە ئەنجامی دووگۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بە یانەی چەمچەماڵ دۆڕا هێرشکرایە سەر یاریزانانی چەمچەماڵ و چەند کەسیک برینداربوون.

دوای ئەوەی لەخولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی كوردستان یانەی چەمچەماڵ بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە یەك گۆڵ لەیانەی سۆرانی اوەن یاریگای بردەوە، هاندەرانی یانەی سۆران هێرشیان كردە سەر یاریزانانی یانەی چەمچەماڵ.

بە گوێرەی زانیاریەکانی کەناڵی گەلی کوردستان دوو لەیاریزانان و ئەمینداری دارایی یانەی چەمچەماڵ بەهۆی ئەو هێرشەوە برینداربوون و ئۆتۆمبێلی یانەكەش تێكشكێندراوە.

دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێکدا لەو بارەیەوە سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و پۆلیسی سۆران ی کردووە بۆ پاراستنی گیان و ژیانی یاریزانان و دەستەی راهێنەران و سەرۆک و ئەندامانی یانەکەیان.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button