شاندی هەرێم گەیشتەوە بەغداد

لڤین:

شاندی دانوستانکاری هەرێم بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ گەیشتەوە بەغداد.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا بڵاویکردەوە  “لە ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجەدا، سەربەرزم جارێكیتر سەرۆكایەتی وەفدی حكومەتی هەرێم دەكەمەوە بۆ بەغداد”

ناوبراووتیشی “باشترین پاداشت بۆ خوێنی شەهیدان دەستەبەركردنی مافەكانی گەلەکەمانە لە رێگەی دیالۆگەوە نەك لە رێی دروستکردنی کێشەو لێدوانی ئاگرین.”

هەر ئەمڕۆ دارا رەشید، ئەندامی شاندی هەریم ڕۆژنامەنوسانی رایگەیاند، سەردانەکەیان بۆ بەغداد بۆ درێژەپێدانى کۆبوونەوەکانە لەبارەى بودجەوە، دیاریش نییە دوا سەردان دەبێت یاخود نا، چونکە پەرلەمان سەرقاڵى پڕۆژە یاساى دادگاى فیدراڵییە.

وتیشى “ئەو دەقە حکومییەى جێگیرکراوە لەناو پڕۆژەکە لەبارەى هەرێمەوە وەک خۆى ماوەتەوە، ئێمەش هەوڵدەدەین بەو شێوەیە بمێنێتەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button