محەمەد بن زاید خەڵاتی باشترین کەسایەتی بۆ هاوکاریکردنی مرۆیی بەدەستهێنا
لڤین:
ئەنجومەنی ڕاوێژکاری زانستی جیهانی دیهاد / دیساپ ، محەمەد بن زاید ئال نهیان، شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی، خەڵاتی “باشترین کەسایەتی هاوکاریکردنی مرۆیی نێودەوڵەتی، دێهاد 2021 ” ی پێبەخشرا .
سەیف بن زاید ئال نهیان، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆ، لە پەراوێزی پێشانگا و کۆنفرانسی نێودەوڵەتی حەسانەوەی جیهانی کە ئەمڕۆ لە ناوەندی پەیمانگە و پێشانگای نێودەوڵەتی دوبەی لە شاری دوبەی دەستی بە نمایشکردن کرد ، خەڵاتەکەی لە جیاتی شازادەی تاجی ئەبوزەبی وەرگرت .
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی ئیمارات، ئەو خەڵاتە یەکێکە لەو خەڵاتانەی کە ئەنجومەنی ڕاوێژکاری زانستی جیهانی لەبوارەکانی هاوکاری مرۆیی جیهانی دایناوە.