حکومەتی هەرێم هەفتەیەک پشووی راگەیاند
لڤین:
وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕۆژانى پشووى جەژنى نەورۆزى راگەیاند بۆ ماوەی هەفتەیەک پشوو دەبێت.
جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ڕۆژانى پشووى جەژنى نەورۆزى راگەیاند و دەڵێت: بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردییەوە، ڕۆژانی یەکشەممە، دووشەممە و سێشەممەی هەفتەی داهاتوو کە دەکاتە ٢١و ٢٢و ٢٣ ی ئاداری ٢٠٢١، بەپێی ڕۆژمێری فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تەواوی دامەزراوەکانی حکومەت، پشووی فەرمییە.
ئەو وتیشی: جگە لەو ڕۆژانەش، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەمان هەفتە، کە دەکاتە ٢٤ و ٢٥ ئاداری ٢٠٢١، وەکو پشووی فەرمی رادەگەیێنێت.