عێراق نزيکەی 56 ملیار دۆلار یەدەگی دراوی بیانی هەیە
لڤین:
بانكی ناوەندیی عێراق رايگەياند بڕی يەدەگی دراوی بيانی لە بانکەکەدا نزيکەی 56 ملیار دۆلارە، سوربونی خۆشی راگەیاند لە پارێزگاریکردنی لە جێگیركردنی نرخی دراوەكان لە بازاڕدا.
بەرپرسێكی بانكی ناوەندیی عێراق دیدارێکدا لەگەڵ رۆژنامەی فەرمیی عێراق رايگەیاند: یەدەگی دراوی بیانی لە عێراق هێشتا لە ئاستێكی گونجاودایە، هەرچەندە كۆی ئەو یەدەگە لە ساڵی 2020دا بە رێژەی 20% دابەزیوە، بەڵام ئێستا نزیكەی 56 ملیار دۆلار دەبێت.
ئەوەسی روونکردووەتەوە وڵاتەکە “بە بەهای نزیكەی پێنج ملیار و 703 ملیۆن دۆلار یەدەگی زێڕی هەیە، هیچ پلانێكیش نییە بۆ بەرزكردنەوەی وەبەرهێنان لە زێڕدا، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی کاريگەرييەکانی قەيرانی دارايی لە عێراق.